خەبات: کەنار جەمال ــ مۆسکۆ:- خانمە هونەرمەندی کوردی ڕووسیا، زارا پاشا مەحۆی، لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند: ڕۆژی 7-11-2024 لە هۆڵی ئاهەنگەکانی یەکەترینای کۆشکی کرێمل، خەڵاتی باڵا “مەدالیای دۆستایەتی” دیاریی تایبەتی ڤڵادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای پێبەخشراوە، زارا ئەوەشی گوت: خەڵاتەکە لە لایەن سێرگی کریێنکەی جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ڕووسیاوە پێشکەش کراوە، کە دڵخۆشە بەو خەڵاتە و سوپاسی سەرۆکی ڕووسیا دەکات کە کار و خەباتی هونەری ئەو بەرز دەنرخێنێت.

هەروەها زارا گوتی: من لە لێنینگرادی یەکێتی سۆڤێتی پێشوودا لەدایکبووم، بە نەریتی ڕۆژهەڵاتی گۆش و پەروەردە کراوم، بە دەیان کولتوور، نەریت، گەل و نەتەوە، کە بەشێکی دانەبڕاوی وڵاتە گەورە و ڕەسەنەکەمانن، هەروەها زارا دەڵێت: لای من مۆسیقا – زمانێکی گەردوونی هەیە، سنوور و نەتەوە ناناسێت. کاروچالاکییەکانی من بۆ هەمیشە لەخزمەت یەکگرتنی خەڵکیدا دەبن، هەمیشە باوەڕم وابووە کە کولتوور خەڵکی لەیەک نزیکدەکاتەوە و لە ساتە سەخت و دژوارەکاندا یەکپێدەگرێت. جارێکی دیکە سوپاسگوزارم لەپای ئەو هەڵسەنگاندنە باڵایەی بۆ کاروچالاکییەکانم کراوە. من هەموو هەوڵێکی خۆم داوە بۆ گەشەپێدانی گفتوگۆی کولتووری و دۆستایەتی گەلان لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەی ڕووسیدا.

لەپای ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی كه ‌زارا پێشكه‌ش به‌ هونه‌ری كردووه‌، له 27-1-2017 لە مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له ‌كۆشكی كریمل له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی ڕووسیاوە نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری ڕووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا، بۆ جاری دووەم لە ڕۆژی 4-4-2019 لەپای ئەو خزمەتە هونەرییەی پێشکەش بە وڵاتەکەی کردووە، ڤلادیمێر پوتین مەدالیای ڕێزلێنانی پلە 2-ی بە زارا مەحۆی بەخشی، دوێنش بۆ سێیەمجار خەڵات و مەدالیای ڤڵادیمێر پوتینی پێشکەشکرا.

زارا پاشا مەحۆی، تەنیا هونەرمەندی کوردە، کە بە درێژایی مێژوو ئەو ناوبانگ و خەڵاتانەی لە ڕووسیا بەدەستهێناوە، زارا به‌ زیاتر له‌ 10 زمان گۆرانی دەڵێت، لە سەرانسەری جیهان هه‌وادارێكی بەرچاوی هه‌یه‌، ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته‌ نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان، هیچ جارێ نه‌ژادی خۆی له‌بیر ناكات و به‌شانازیه‌وه‌ ده‌ڵێ كوردم، زارا به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی له‌ کانوونی یەکەمی 2016 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا.

زارا ساڵی ڕابردوو ئەلبوومێکی گۆرانی کوردی بە ناوی ‘کلاما دڵێ من’ بڵاوکردەوە، کە لە 10 تراک پێکهاتووە، بەناوەکانی ( کەچا کوردم Keça Kurdim ئەمانێ Emanê , دایێ Dayê , ئەز کەڤۆکم Ez Kevokim, ئەز بەرفم Ez Berfim, وەلاتێ من Welatê min “Feat. Şivan Perwer ” دوێت لەگەڵ شڤان پەروەر” لێ لێ رحێ Lê Lê Rihê، گرێ سرا Girê Sîra دوێت لەگەل تارا مەمێدەڤە Feat.Tara Mamêdova, کەینێ Keynê , نەورۆز Newro