خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، خاوەنی ئەم گۆرانییە نوێیەی میران عەلی خاوەنەکەی فەردینی حوسێن پەنایە، سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیە میران عەلی دەڵێت: گۆرانییەکە زۆر تایبەتبوو لام و حەزمکرد بۆتان بکەم بە بەرهەمێکی جوان و پێشکەشتانی بکەم، گۆرانییەکە کاری میوزیکی لەلایەن ئارام سەردار بۆ کراوە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە، میران عەلی لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٥)ی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامێکی هونەری و خاوەن چەند کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، هەوادارێکی زۆری هەیە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.