وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، لە هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆلێژی پزیشکی گشتی نییە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “کەسوکاری خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2013، (یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان مادەی پێنجەم – بەشی شەشەم – خاڵی سێیەم)، هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان (کۆلێژی پزیشکی گشتی) نییە”.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بێت، کردنەوەی هەر کۆلێژێکی پزیشکی، پێویستی بە هەمواری یاسایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، “بەپێویستى دەزانین قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداربکەینەوە، سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتیان پێدراوە، (کۆلێژى پزیشکى گشتى)یان نییە”.