یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەوڵەکانی نوێ دەکاتەوە بۆ گواستنەوەی پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، بۆ ئەوەی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.
بەپێی هەواڵەکانی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک، پێشتر یانەی ئیتیحاد هەوڵی بردنی ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییەی دابوو، ئێستاش وا دیارە گواردیۆلا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەزموونێکی دیکە، بەتایبەتیش لەگەڵ سیتی، كە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتایی دێت، ئەمەش ڕەنگە ئاسانکاری بکات بۆ دانوستانەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
هەرچەندە گواردیۆلا گرنگی بە بیرۆکەی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل دەدات، بەڵام هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئێستادا مەیلی ئەوەی هەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکاتەوە.