بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ١٠ی ٢٠٢٤، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەنجامی بەرایی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگه‌یه‌نێت.
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، کۆمسیۆن سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتاکانە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای کاتژمێر شەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌پێی زانیاریەکان، ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لە شاری هەولیر ده‌كرێت.