سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرسەنامەكەیدا، ڕایگەیاندووە: بۆ کۆچی دوایی د.ئاشتی هەورامی وه‌زيرى پێشووى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتیشدا هاتووە: ‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت.