سەلام عەبدوڵڵا
لــە مێژوومانــدا گەلێــك پــیلان و ناهەقــی بەرامبــەر گەلەكەمــان كــراوە، بــەڵام هیچیــان بــە ئەنــدازەی پیلانــی (16) شــانزەی ئۆكتۆبــەر كاریگــەری خراپــی نەبــوو، چونكــە ئــەو پیلانـە دۆخــی ســەراپای هەرێمــی خســتە بــەر ڕەشــەبای بوغزوقینــی دوژمنانـی گەلەكەمـان كـە مەبەسـت لێـی نـە تەنیـا داگیركردنـی شـارێك بـوو، بەڵكـو ئامانــج زۆر لــەوە دوورمەوداتــر بــوو.
داڕێژەرانــی ئــەو پیلانــە كــە تەنیــا خــودی عێـراق و هێـزە چەكدارەكانـی نەبـوو، بەڵكـو هێـزو لایـەن و هێـزی دەرەكیشـی تێـدا بەشــداربوو، مەبەســت داڕمــان و رووخانــی هەمــوو هەرێــم بــوو كــە بەخۆڕاگریــی و ورەبــەرزی گەلەكەمــان و پێشــمەرگە قارەمانــەكان لــە (20) ئۆكتۆبــەری ســاڵی (2017)بەرامبەریــان وەك دیوارێكــی پۆڵاییــن ڕاوەســتان.
بەرەبەیانــی (20)ی ئۆكتۆبــەر هێزەكانــی ســوپای عێــراق و حەشــدی شــەعبی و چەندیــن گروپــی بیانــی، بــە چەكــی قورســی ئەمەریكــی كــە بــە ســوپای عێــراق درابـوو، بـە ڕێنمایـی هێزێكـی دەرەكـی هێرشـێكی بەربڵاویـان كـردەسـەر سـاترەكانی هێـزی پێشـمەرگەی كوردسـتان كـە خۆشـبەختانە لـە تـەواوی ئامادەباشـیدا بـوون و بەرەنگاریــان بوونـەوە.
پێشــمەرگە قارەمانەكانــی پارتــی و بارزانــی لێیــان هاتنــە دەســت و لــە رووبەرووبوونەوەیەكــی قارەمانانــەی بێوێنــەدا هێرشــی داگیــركاران و ناحەزانــی نێوخـۆی هەرێمـی كوردسـتانی تووشـی شكسـتێكی گـەورە هاتـن و زیانێكـی مـاددی و گیانـی گەورەیـان بەركـەوت، وانەیەكیـان بـە داگیـركاران و خیانەتكارانـی نیشـتمان دا جارێكیـتر هەڵەیەكـی لـەو جـۆرە دووبـارە نەكەنـەوە و مـەرام و ئەجینـدای سیاسـی دوژمنــان جێبەجــێ نەكــەن، لــەو شــەڕەدا زیاتــر لــە (130) چەكدارانــی حەشــد و بەكرێگیراوانــی دەرەكــی و ژمارەیەكــی زۆر لــە ســوپای عێراقــی تێــدا كــوژران، هـەروەك (26) تانكـی سـەربازی كـە لـە نێوانیانـدا تانكـی (ئەبڕامـز)ی ئەمەریكـی تێــدا بــوو كــە هــەر لــەو شــەڕەدا تەفروتونــا كــرا.
لــە ڕاســتیدا مەبەســتی ئــەو هێرشــە تەنیــا شــارۆچكەی (پــردێ) نەبــوو، بەڵكــو مەبەســت داگیركردنــی پایتەختــی هەرێــم، هەولێریــش بــوو، چونكــە وەك لەمــەودوا دەركـەوت پیلانەكەیـان گەلێـك لـەوە گەورەتریـش بـوو، چونكـە دەیانوویسـت بـەرەو دهــۆك و ســنووری هەرێــم بــڕۆن كــە هێــزی پێشــمەرگە لــەو دەڤــەری (ســحێلا) وانەیەكـی وای پێـدان كـە جارێكـی تـر بیـر لـە پیلانی ئـاوا گاڵاو و قێزەونـە نەكەنەوە.
لــەو شــەڕە حەماســییە چارەنووسســازەدا پێشــمەرگە بــە هــەق داســتانێكی مــەزن و ورەبــەرزی خوڵقانــد كــە لــە مێژوومانــدا هەمیشــە بــەرز دەنرخێنــدرێ و دوژمنانــی ناوخۆ و دەرەكــیش بە تێكــشكاوی و دۆراوی ڕووە و مۆڵگەكانــیان بوونەوە. نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ئەم داستانه مەزنه.