مایکل ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسناڵ بەرگری لە شێوازی یاریکردنی تیپەکەی کرد بەرامبەر مانچستەر سیتی، کە لە خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون.
ئارسناڵ ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی یاری بەرگری و کات بەفیڕۆدانی دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەپێش بوو، بەتایبەتی کە یارییەکەی بە دە یاریزان تەواوکرد دوای ئەوەی لیاندرۆ ترۆسارد بە کارتی سوور دەرکرا.
ئارتێتا ئاماژەی بەوەدا کە یانەکە لە دۆخەکانی پێشووی لەگەڵ سیتی فێربووە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم شێوازە پێویستە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەشی ڕایگەیاند: بەداخەوە ناچار بووین ئەم کارە بکەین، چونکە پێشتر هەمان شتمان (دەرکردنەکە) سێ جار لە بەرامبەردا ئەزموون کردبوو.