یاریزانانی مان سیتی و پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بەردەوام نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە زۆریی خشتەی یارییەکان.
ڕۆدری یاریزانی سەرەکی پرێمەرلیگ بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، لە ئەنجامدا یانەکە بڕیاریدا یەکێک لە ئەستێرەکانی دیکەی خۆی بپارێزێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، مانچستەر سیتی چەند ڕۆژێکی پشووی بە گۆڵکاری خولەکە، ئێرلینگ هالاند داوە، بۆ ئەوەی فشاری جەستەیی کەم بکاتەوە، هالاند پشووە کورتەکەی لە نەرویژ بەسەر دەبات.
ئەمەش بەو مانایەیە کە هالاند لە قۆناغی داهاتووی پرێمەرلیگ بۆ یارییەكەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد دەگەڕێتەوە.