
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان ناسراو به (ئه‌پیكۆر) داوای به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی 9ی 2024، ئه‌پیكۆر، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا ده‌كات په‌له بكرێت له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتبه‌ری عێراق- توركیا.
ئه‌پیكۆر، پێی وایه لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هانده‌ره بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئه‌مساڵدا.
هاوكات ئه‌پیكۆر، له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه دڵنیابن له‌وه‌ی شایسته‌داراییه‌كانی پێشتریان بۆ خه‌رج بكرێت.
هاوكات كۆمه‌ڵه‌كه داوا له حكوومه‌تی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات كه كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیان كۆتایی پێ بهێنن و به زووترین كات هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه.