گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەبێت وەزارەتەکەیان سەرقاڵی چارەسەکردنی ئەو کورتهێنانەیە کە لە مووچەی مانگی هەشت هەیە و هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: “ئەمرۆ ئێوارە کۆبووینەوە بۆ چارەسەری کێشەی کورتهێنیانی مووچەی مانگی هەشت کە 243 ملیار کورتهێنان هەیە و ئێستا 755 ملیار دینارمان لەبەردەستە.”
گوتیشی: “لە هەوڵداین ئەو کورتهێنانە پڕبکەینەوە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.”
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەشی بەوە دا: “بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستمان بە 948 ملیار دینار هەیە.”