خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- بەسەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، پێرێ ئێوارە، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2024-2025 بە بەشداری 20 یانە دەستیپێكرد. لە گرنگترین یاریشدا هەردوو یانەی هەولێر و دیالە لە یاریگای فرەنسۆ هەریری و یانەی وەرزشی دهۆک و زەورا لەیاریگا یانەی دهۆک ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

لە یاری یەکەم و لە یاریگا نێودەوڵەتی فڕەنسۆ هەریری، هەولێر میوانداریی یانەی دیالە کرد، هەولێر لە یەکەمین یاری خۆیدا لە نێو یاریگا و هاندەرانی، توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دیالەی بردەوە و 3 خاڵی گرنگی دەستبەرکرد، هەردوو گۆڵی یانەی هەولێر لەلایەن یاریزان شێرکۆ کەریم تۆمار کران، لە بەرامبەردا تاکە گۆڵی یانەی دیالە لەلایەن یاریزان ناتانێل نانکۆلۆ تۆمار کرا، بەم شێوەیە یارییەکە بەبردنەوەی هەولێر بەسەر دیالە کۆتایی هات و هەولێر بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر سەمیر بابۆ یەکەمین بردنەوەی لەخولی ئەستێرەکانی عێراق تۆمار کرد و یاریزان شێرکۆ کەریم بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

بڕیاروایە ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای تەڵەبە، هەردوو یانەی تەڵەبە و یانەی نەورۆز ڕووبەڕووی یەکترببنەوە,یانەی نەورۆز لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی زەحمەتدایە بەرانبەر یانەی تەڵەبە.

فۆتۆ: ئەردەلان هەولێری