یەکێتی تۆپی پێی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە گراهام ئارنۆڵد پۆستەکەی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا بەجێهێشتووە، دوای دەستپێکردنی لاوازی لە قۆناغی سێیەمی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 دەستلەکارکێشانەوەی ئارنۆڵد، دوای ئەو دۆڕانە سەیرە بوو، كە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر بە بەحرەین بە ئەنجامی 0-1 ، لە سەرەتای ئەم مانگەدا و دواتر بە بێ گۆڵ بەرامبەر ئەندەنوسیا یەکسان بوون، ئەمەش وایکرد ئوسترالیا لە کۆی شەش هەڵبژاردەی کۆمەڵەکەی لە پاڵاوتنەکاندا پلەی پێنجەم بەدەستبهێنێت.