کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەک باشترین گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی ڕابردوو 2023-2024 پێدرا، دوای ئەوەی 8 گۆڵی تۆمارکردبوو، هەرچەندە ئەوكات لەگەڵ پاریس سانجێرمان بوو، بەڵام دوای گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید ئەو خەڵاتەی وەرگرت.
مباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی لەگەڵ ئەو خەڵاتەدا بڵاوکردەوە، هەروەها خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لەگەڵ ڕیال مەدرید دەربڕی، هەروەها پەیامی سوپاسگوزاری بۆ تیپی پێشووی پاریس سانجێرمان و هاوڕێکانی پێشووی نارد، سەرەڕای ناکۆکی یاسایی لەسەر باجی دارایی.