روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ هەینی رایگەیاند، ئیسرائیل سەرکردەیەکی لە لیواکانی حزبوڵای عێراقی كوشتووه‌ ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبیلی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵای عێراق له‌ رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق كرده‌ ئامانج.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، “هێرشێکی ئاسمانی ئۆتۆمبێلی ئەبو حەیدەر خەفاجی، سەرکردەیەکی میلیشیای لیواکانی حزبوڵای عێراقی کردە ئامانج، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی.”

لەمبارەیەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: “کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کوژرا، دوای ئەوەی لەسەر ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق سووتاوە.”

ئاماژەی بەوەش کردووە: “ئۆتۆمبێلەکە هی ئەندامێکی لیواکانی حزبوڵای عێراقە کە خاوەنی چەندین بارەگایە لەم ناوچەیەدا.”