خەبات: وریشە عومەر:- کورتە فیلمی پەرژین، نوێترین بەرهەمی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگە، تیشکێک لە ڕووناکییە لەمەڕ گۆشەیەکی تراژیدیایی ئەنفال، ئەم فیلمە باس لەسەرەتای ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان و گەڕانەوەی ڕزگاربووێکی ئەنفال دەکات، دوو قوتابی گەنجی دەرچووی بەشی سینەما(ساکار عوسمان، شایوان) لە زانکۆی سلێمانی کاری دەرهێنان و وێنەگرتنیان بۆ کردووە، هەروەها کاری نواندنیش لەلایەن هونەرمەندان (قادر جەلال، پێشڕەو حوسێن، لانی ئیدریس) ئەنجامدراوە. ستافێکی گەنجی تەکنیککار لە پشت بەرهەمێنانی ئەم کورتە فیلمەوەن، بەهەمهێنەر و دەرهێنەری ئەم فیلمە ساکار عوسمانە.