خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- خانمه شێوه‌كاری سه‌رێ كانیێی ڕۆژئاوای كوردستان كه ئێستا له‌وڵاتی توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌دیدارێکی هونه‌ری وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی داینەوە کە باس له ژیان و ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی هونه‌ری خۆی دەکات.
*سەرەتا به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسك دەستت بەهونەری شێوه‌كاری کرد، ئێستاش وه‌ك شێوه‌كارێكی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو ده‌رده‌كه‌وی ئه‌وه چۆنە؟
كاتێ من له‌كوردستانی ڕۆژئاوا قوتابی بووم ده‌ستی وێنه كێشانم زۆر باشبوو به‌به‌رده‌وامی تابلۆی جۆراوجۆرم ده‌نه‌خشاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نها توانیم دووساڵ له زانكۆی شام بخوێنم دواتر له‌به‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه به‌ناچاری ئاواره‌ی شاری ئه‌ده‌نەی وڵاتی توركیا بووم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م، خۆش به‌ختانه توانیم به‌شداری چه‌ندین خولی ئه‌كادیمی بكه‌م له‌بواری وێنه‌كێشان، ئه‌مه‌ش بۆمن بووه قوتابخانه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شێوه‌كارێكی ئه‌كادیمی ده‌ربكه‌وم.
*توانیووته ئه‌وه‌ی زمان نه‌توانێت بڵێیت و لەڕێی تابلۆکانت بیخه‌یه‌ڕوو؟
به‌ڵێ، بێگومان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت هه‌رشتێك كه زمان ئازاد نه‌بێت و نه‌توانێت ده‌ری ببڕێت له ڕێگەی تابلۆكانییه‌وه ده‌ری ببڕێت، منیش تاراده‌یه‌كی باش ئه‌م ده‌ربڕێنه‌م کردووه به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئێش‌و ئازاری نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌ڕؤژئاوا ی كوردستان.
*زۆربه‌ی تابلۆكانت ئاڵۆز و تێكه‌ڵن، ئه‌مه خه‌یاڵی خۆته یان ڕاستییه‌كی شاراوه‌یان لەدواوە هه‌یه؟
هه‌ر تابلۆیه‌كی من ڕاستییه‌ك یان چیرۆکێکی له‌پشتیدا هه‌یه، ڕاستییه‌كان زۆر شاراوه‌نین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لەهونه‌ر تێده‌گه‌ن، من سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ستایلی پۆرترێت كارم ده‌كرد، به‌ڵام بینیم ئه‌م ستایله زۆر دووباره‌یه و شتێكی پێشكه‌وتوو جیاواز نییه، چونكه وێنه كێشانی مرۆڤ و سرووشت و گیاندار و هتد… ناتوانێت گوزارشت له شته‌كانی ناخی مرۆڤ بكات، بۆیه ویستم به‌خۆم بڵێم دلڤین ده‌یه‌وێت چی بكات ؟ بیرۆكه‌ی چییه ؟ ئه‌وە درووست بكه جیاواز له‌گشت شێوه‌كاران، له‌لایه‌كی دیکە ویستم ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و زوڵمه‌ی له‌گه‌له‌كه‌م كراوه به‌تایبه‌ت ئه‌و ئێش‌و ئازاره‌ی كه ئافره‌تی كورد هه‌یه‌تی و ناتوانێت دەریببڕێت له‌ڕێگەی تابلۆكانم به‌ستایلێكی تایبه‌ت و جیاواز نیشانی گه‌لانی جیهانی بده‌م.
*كه‌سێكی تایبه‌ت یان ئه‌ڤینییه‌كی شاراوه له‌تابلۆكانتدا هه‌یه؟
كه‌سێكی تایبه‌ت له‌ژیان و له‌نێو تابلۆكانمدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه ئه‌و كه‌سه هه‌رده‌م له‌نێو خه‌ون و خه‌یاڵمدایه و هه‌رگیز فه‌رامۆش ناكرێت. ئه‌ڤینی نێوان من و ڕه‌نگه‌كان و تابلۆكانیشم زۆر قوڵه، چونكه پێموایه هه‌رشتێك كه مرۆڤ ده‌یه‌وێت بیكات ده‌بێ له‌خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینییه‌كی بنچینه‌یی ده‌ست پێبگات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت تێیدا سه‌ركه‌وتوبێت.
*خه‌ونی داهاتووت چییه؟
خه‌ونی گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه به ئازادی بگه‌ڕێمه‌وه باوه‌شی كوردستان ، ئاواتیشم ئه‌وه‌یه وه‌ك كچه كوردێك ببم به شێوه‌كارێكی ناوداری جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌كاره هونه‌رییه‌كانم خزمه‌ت به هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بكه‌م و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌كاره هونه‌رییه‌كانم سه‌ر بڵند بكه‌م.