پێش یارییەکەی ئەڵمانیا بەرامبەر هەنگاریا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، جەمال موسیالا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، خەڵاتی گۆڵکاری خولی نەتەوەکانی ئەوڕووپای 2024ی وەرگرت کە لە 14ی تەمموزی ڕابردوودا لە ئەڵمانیا کۆتایی هات، موسیالا خەڵاتەکەی لەلایەن ڕودی فۆلەر بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و نوێنەری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) وەرگرت.
موسیالا سێ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمارکرد لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یۆرۆدا بەرامبەر سکۆتلەندا و هەنگاریا لە قۆناغی یەکەم، لە قۆناغی دووەمیش بەرامبەر دانیمارک، یاریزانە لاوەکەی ئەڵمانی كە تەمەنی 21 ساڵە، خەڵاتەکەی لەگەڵ پێنج یاریزانی دیکەدا دابەشکرد کە بریتین لە دانی ئۆلمۆی ئیسپانی، ئیڤان سکرانسی سلۆڤاکی، کۆدی گاکپۆی هۆڵەندی، جۆرج میکاوتازی جۆرجیا و هاری کەینی ئینگلیزی.