هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی ئابووریی فیدراڵ و هه‌رێم كۆبوونه‌وه و جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئابی 2024 به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری و ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری و و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرا و جه‌خت له رێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ بۆ هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر خواست و ویستی چاره‌سه‌ر هه‌بێت، چاره‌كردنی كێشه‌كان ئاسانه و پێویسته ڕێزگرتن له ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان بنه‌ما بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق بكات و حكومه‌تی هه‌موو ناوچه و پارێزگاكان بێت، وه‌ك چۆن داكۆكی له مافی هاووڵاتییانی به‌سره و به‌غدا ده‌كات، به هه‌مان شێوه پێویسته به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رێمێكی ده‌ستووریییه و ده‌بێ ڕێز له قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێم بگیرێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری هاوڕابوو له‌سه‌ر گرنگیی و پێویستی چاره‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور. وتیشی: “هاتنی ئه‌م شانده باڵایه‌ش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه”.
دواتر لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا، به جیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی به‌رفراوانیان كرد و كۆبوونه‌وه‌كانیش له كه‌شێكی ئه‌رینێیدا به‌ڕێوه‌چوون كه تێیدا به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه بیروڕا ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاڵوگۆڕ كرا و بڕیاره كۆبووه‌نه‌وه‌كانیش بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
