ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە (بدر محمود الفحل) پارێزگاری سەلاحەددین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕەوشی گشتیی عێراق و بارو گوزەرانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
