بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاگەداری کەسووکاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆساید کراوان دەکاتەوە، ئەوانەی ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە، لەماوەی دوو هەفتەدا سەردانیان بکەن.
سێشەممە 27ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاگاداری کەسووکاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆساید کراوانی کردەوە، ئەوانەی بایمەتریان نەکردووە، لە ماوەی دوو هەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بکەن، دەشڵێت: لە دواکەوتنیان خۆیان بەرپرسن ، ئاماژەی بەوەشکردووە کە، چەند کەسێک پرسیاری بایۆمەتری دەکەن، دەڵێت: پێدەچێت نەزانن کام کاغەزەیە، ئەمەی خوارەوە کە دامانناوە بایۆمەتریە، بۆ هەر پرسیارێکیش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ۳۲۸۷۸۳٠ بگۆڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، هاوکات ژمارەی
٠۷۷۱۹٤۸٤۳٠٠ کە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانە، ڕۆژانە تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ وڵامتان دەست دەکەوێت.