ئەمشەو دووشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی ناوی ئەو بانكانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکان بڵاوکردەوە كە بۆ تۆماركردنی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێم دیاریكراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە کە” هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات، ئەگەریش لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت”.
بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای هەولێر
بانکی فیدراڵ – هەولێر/ شەقامی 30 مەتری بەرانبەر قوتابخانەی جمهوری
بانکی بێخاڵ – هەولێر / ئیسکان ناو شوقەکانی ئیسکان
بانکی حەمرین – هەولێر – کەسنەزان تەنیشت بلو سەنتەر
بانکی عەنکاوە – هەولێر / عەنکاوە پشت هۆتێل رۆیال
بانکی بەحرکە – هەولێر / بەحرکە تەنیشت ناحیە
بانکی ئازادی – سۆران / شەقامی شارەوانی
بانکی باواجی – کۆیە / سەنتەری کۆیە
بانکی سۆرک – شەقڵاوە / بەرانبەر مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە
بانکی مێرگەسۆر – مێرگەسۆر / نزیک وێستگەی کارەبا
بانکی گوڵان – قەزای خەبات / تەنیشت قایمقامییەت
بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای سلێمانی
بانکی باخان – سلێمانی / گەڕەکی کوردسات بەرانبەر ڕادیۆ نەوا
بانکی مەڵکەندی – سلێمانی / دوو سایدی کارێزەوشک نزیک پردی کۆبانی، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی
بانکی بابان – سلێمانی / کۆتای شەقامی سالم
بانکی تووی مەلیک – سلێمانی / پشت ئاسایشی گشتی نزیک پارکی دایک
بانکی تانجەڕۆ – سلێمانی / بازنەی مەلیک مەحموود بەرانبەر گەڕەکی چوارچرا
بانکی هەڵەبجە – هەڵەبجە / ناو بازاڕ
بانکی ڕانیە – ڕانیە / ناو بازاڕ
بانکی گەرمیان – کەلار / بەرامبەر قایمقامییەت
بانکی چەمچەماڵ – چەمچەماڵ / نزیک قایمقامییەت
بانکی سەیدسادق – سەیدسادق / ناو بازاڕ
بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای دهۆک
پارێزگای دهۆک – سەنتەری شار / ناو باڵەخانەی پارێزگا
بانکی ماڵتا – دهۆک / بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی دهۆک
بانکی خابیر –زاخۆ / نزیک مزگەوتی قدووس
بانکی پێرس – ئاکرێ / نزیک قایمقامییەت
بانکی سۆلاڤ – ئامێدی / نزیک قایمقامییەت