لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن.

 کاوە عەلی کەریم جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویكرده‌وه‌، ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری پارێزگاکە.

به‌ گوته‌ی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە پرۆژه‌كان، دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و چاککردنی ڕێگەی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە کە بەهۆی لافاوەوە تێک چووە، دروستکردنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و دروستکردنی باڵەخانەی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار له‌خۆ ده‌گرێت.