خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- په‌یكه‌رتاشی دیاری ده‌ڤه‌ری بادینان ئه‌رشه‌د خه‌له‌ف دۆسكی، كه‌خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی وڵاتی میسڕ له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا. له‌م بوارە ده‌ستێكی باڵای هه‌یه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان کەسێکی ناسراوە. له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا باس له ئه‌زموونی په‌یكه‌رتاشی خۆی ده‌كات.
*ئامانجت له‌هه‌ڵبژاردنی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی چیبووه؟
ئامانجم گه‌یاندنی په‌یامی هونه‌رە بۆ ته‌واوی جیهان، چونكه كاری هونه‌ری پردێكه له‌نێوان وڵاتانی جیهان وه نامه‌یه‌كه له فكر و بیر و ئه‌وشتانه‌ی كه نابیندرێن له هونه‌رمه‌ندان بۆ جیهانی ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش گرنگه له‌كاری هونه‌ری كه هه‌ست و سۆزی كه‌سانی بینه‌ر بێته وروژاندن بۆ ئه‌وه‌ی بچێته قووڵایی هونه‌ره‌كه و بتوانێ لێی تێبگات.
*جیهانی په‌یكه‌رتاشی چی به‌تۆ به‌خشیووە؟ ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی تا ئێستا كارت له‌سه‌ركردوون زیاتر گوزارشت له چیده‌كه‌ن؟
زۆر ئاسووده و دڵخۆشم بەم بوارە، سه‌باره‌ت به گوزارشتی په‌یكه‌ره‌كانیشم هه‌ر كارێكم گوزارشت له‌شتێك ده‌كات و هه‌ریه‌كه و په‌یامێك و فكره‌یه‌كی تایبه‌ته ،نموونه‌ی كاره‌كانیشم بریتین له په‌یكه‌ره‌كانی ( ئەحمدی خانێ – تەحسین ته‌ها – به‌كر به‌گی ئه‌رزی – مارقدیس له‌كه‌نیسه‌ی دهۆك – پیرخدر سلێمان له‌لالش هتد… ) جگه له‌مانه به‌شداری درووستكردنی چه‌ندان په‌یكه‌ری دیکەی گرنگ و به‌ناوبانگم كردووه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی دهۆك، بۆ نموونه درووستكردنی په‌یكه‌ری باوكی ڕۆحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد ( بارزانیی نه‌مر) له دهۆك به به‌شداری پێنج هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاشی به توانای دهۆك، هه‌روه‌ها درووستكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له شاخی دهۆك و چه‌ندان كاری دیکە.
*كردنه‌وه‌ی پێشانگەو ناساندنی به‌رهه‌مه‌كان تاچه‌ند به‌گرینگ ده‌زانی بۆ هونه‌رمه‌ند؟
بێگومان به‌شداریكردن یان كردنه‌وه‌ی پێشانگە زۆر گرنگه بۆ هونه‌رمه‌ند، پێموایه هونه‌رمه‌ند موڵكی خه‌ڵكه و ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ خه‌ڵك بێت. ئه‌گه‌ر ته‌نها هونه‌ركه‌ی بۆ خۆی بێت و شاراوه‌بێت ئیتر سوودی چییه؟ بۆیه پێویسته هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک توانای هه‌بێت و به‌رهه‌می نوێی هه‌بێت بیخاته‌به‌ر ڕووی بینه‌ر و هه‌وادارانی خۆی.
*ده‌ته‌وێت تاكه‌ی له‌هونه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام بیت؟ هیچ كاتێكت بۆ كۆتا كاری هونه‌ریت دیاركردوه؟
میلله‌ته‌كه‌م پێویستی به ئێمه‌یه و منیش ده‌مه‌وێت تا دواساتی ته‌مه‌نم خزمه‌ت به نه‌وه‌ی دواڕۆژمان بكه‌م و ده‌مه‌وێت په‌یامی ئه‌و ناخۆشی و تراژیدیایه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌م هاتووە له‌ڕێگەی هونه‌ره‌كه‌م بگه‌یێنم به جیهان.