تۆنی کرۆس، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لە ساڵی 2024 خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، کە گۆڤاری کیکەر خەڵاتەكانی دابین كردووە، ڕاگەیەندرا کە کرۆسی تەمەن 34 ساڵ تاجی باشترین یاریزانی لەسەر نرا، دوای ئەوەی پێشەنگی دەنگەکانی بەدەستهێنا کە 751 ڕۆژنامەنووس بەشدارییان تێدا کرد و 285 دەنگی بەدەستهێنا، دوای ئەویش فلۆریەن ویرتز هات و سێیەمیش گرانیت زاکا بوو ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن، خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری ئەڵمانیای بۆ ساڵی 2024 پێبەخشرا، دوای ئەوەی یانەکەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، خولی تۆپی پێی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.