کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دانی بەوەدانا کە بەهۆی ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێکەیەوە لە جود بێلینگهام توڕە بووە، بێلینگهام تا ئێستا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدریدەوە نەکردووە بەهۆی درەنگ مۆڵەتەکەیەوە دوای بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 ئەنچیلۆتی بە گاڵتەجاڕیەوە باسی بێلینگهام دەکات و دەڵێت: ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەموو ئەو یاریزانانەی تا ئێستا پەیوەندییان بە یانەکەوە نەکردووە، دوێنێ لە بێلینگهام توڕە بووم، چونکە وەڵامی پەیوەندییەکەی منی نەدایەوە، داوام لە ڤینیسیۆس کرد پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام بیلینكهام وەڵامی ئەوی دایەوە.