خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- ئه‌شكه‌وتی گه‌لی زوره‌گڤان كه ناسراوه به ( ئه‌شكه‌وتی بارزانی نه‌مر )، ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری گه‌لی زوره‌گڤان و گوندی زوره‌گڤان. هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی گوندی سه‌فتێ له‌به‌ری نزاری ده‌ڤه‌ری بارزان، ئه‌م ئه‌شكه‌وته هەرچەند لەڕووی قه‌باره‌ی زۆر گه‌وره نییه به‌ڵام له شۆڕشی ئه‌یلوولدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌بووه هەم له‌ڕووی ستراتیژی ناوچه‌كه و هەم له‌ڕووی پاراستن و ئه‌منیه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له‌م ناوچه‌یه‌دا. جگه لەوەی سیمایەکی جوانی بەناوچەکەەبەخشیووە، ئه‌م گه‌لییه ئاوێكی پاك و سازگاریشی هه‌یه كه ئێستاش وه‌ك شوێنێكی خۆش و دڵ ڕفێنی ده‌ڤه‌ری بارزان گه‌شتیاران بۆ پشوودان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته لە قۆناغە سەختەکاندا شوێنی مانه‌وه و بڕیاردان و به‌رگریكردنی ده‌ڤه‌ری بارزان بووه به سه‌رۆكایه‌تی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر به تایبه‌ت له داستانه‌كانی (چیای پیرس و هه‌رنێ و ملێ ساریجێ) كه به هه‌زاران جاش و سه‌ربازی عێراقی به فرۆكه و چه‌كی قورسه‌وه به‌ره و داگیركردنی بارزان به‌ڕێكکه‌وتن، بارزانی نه‌مر له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا سه‌رپه‌رشتی و ڕێنمایی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كرد و خۆشی به‌شداری جه‌نگه‌كان ده‌كرد. شایانی باسه له‌م داستانه مه‌زنانه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می شه‌هید و برینداربوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وانه یه‌كی له‌بیرنه‌كراویش درایه دووژمنان و سه‌دان لاشه و برینداری خۆیان بۆ سه‌ركرده‌كانیان به دیاری بردەوه.