پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕایدەگەیەنێت، كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دیاریکردنی ڕۆژی 3ی 8ی هەموو ساڵێک دەكات، كە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە وەک ڕۆژی ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئێزدی و سەرجەم قوربانیانی کۆمەڵکوژی دیاریكراوە.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە: “بەپێی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لەو ڕۆژەدا و لە هەموو ساڵێک، فەرمانگەکانی حکوومەت و شوێنە گشتییەکان و بازاڕ و شەقامەکان بەبێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانیان دەوەستن، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان ڕێز لەم بڕیارە دەگرین و بە گرنگ و پێویستی دەزانین.”