له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ 2ی ئابی ساڵی 1990دا، جیهان به‌ داگیر كردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ شۆك بوو.

له‌ دووی ئاب، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری كوه‌یتیان دا و له‌ ماوه‌ی دوو رۆژ ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.

كۆمەڵەی شەهید و دیل و بێسەروشوێنانی كوێتی ئەمڕۆ هەینی لە 34 ساڵەی یادی داگیركردنی وڵاتەكەی لەلایەن ژێمی پێشووی سەدام حوسێن، ئاشكرای كرد كە تا ئێستا 311 هاووڵاتی كوێتی بێسەروشوێنن و هیچ روفات و گۆڕێكیان نییە.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ و بەر لە 34 ساڵ، لە رێكەوتی 2/8/1990 بە فەرمانی راستەوخۆی سەدام حوسێن سەرۆكی ئەو كاتی عێراق، سوپای عێراق هێرشی كردە سەر خاكی كوێت كە وڵاتێكی بچووكی دەوڵەمەندە بە نەوت.

سوپای عێراق دوای داگیركردن و مانەوەی بۆ ماوەی 7 مانگ، لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لەنێو خاكی كوێت كرایە دەرەوە.

سوپای عێراق تا ڕۆژی 26ی شوباتی 1991 له‌ كوه‌یت مایه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ڕۆژێك دوای داگیر كردنی كوه‌یت سزای به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند و بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای عێراقی ده‌ركرد، به‌ڵام سه‌دام پابه‌ند نه‌بوو تا هاوپه‌یمانیه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ پێك هاتبوون له‌ 34 وڵات له‌ پرۆسه‌ی گه‌رده‌لولی بیاباندا له‌ 17ی مانگی یه‌كی 1991تا 26ی شوبات سوپای عێراقیان له‌كوه‌یت ده‌ركرد.

سوپای عێراق له‌ كاتی كشانه‌وه‌یدا ئاگری له‌ پتر له‌ 700 بیری نه‌وت به‌ردا كه‌ گه‌وره‌ترین گڕگرتنی نه‌وت بوو له‌مێژوودا. دوای هه‌شت مانگ له‌ ئازاد كردنی كوه‌یت ئاگری دوا بیر كۆنترۆڵ كرا.