پێدری ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە ئەو بەڵێنەی جێبەجێ کرد کە دوای بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ) دایبوو، پێدری بڕیاریدا بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات بۆ گۆڕینی شێوەی خۆی، كە سمێڵی هێشتبۆوە وەک بەشێک لە ئاهەنگگێڕانەکەی بۆ ئەو دەستکەوتە گەورەیە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر هاوتا ئینگلیزەکەی سەركەوت و ناسناوەكەی بردەوە.