ئۆتا ئابی ئەستێرەی جودۆی ژاپۆنی دوای ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵدا تووشی یەکەم دۆڕان بوو لە پێشبڕکێیەکی فەرمیدا كە ئۆڵۆمپیادی پاریسە، دەگریێت و دەكەوێت، ئابی لە کێشی 52 کیلۆگرامدا بە جیۆرا کیلدیۆرۆڤای ئۆزبەکستان دۆڕا، کە سێ خولەک پێش کۆتایی هاتنی ڕووبەڕووبوونەوەکەیان لە کێشی 52 کیلۆگرامدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئابی، چوار جار پاڵەوانی جیهان و خاوەنی میدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020، پێدەچوو بە قووڵی کاریگەری ئەو شکستەی لەسەر بووبێت، چونکە خۆی فڕێدایە باوەشی ڕاهێنەرەکەی و بۆ چەند خولەکێک گریا بەبێ ئەوەی بتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت.