حکومەتی کەنەدا پارەدان بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی هەڵپەسارد، دوای ئەوەی لەکاتی بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، حاڵەتێکی سیخوڕیی ئاشکرا ڕوویدا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی بڕیاریدا سزای توند بەسەر هەڵبژاردەی کەنەدا و بێڤەرلی پرێستمانی ڕاهێنەرەکەیدا بسەپێنێت، لە لایەكی دیكەشەوە وەزیری وەرزش لە کەنەدا هێرشی کردە سەر ڕەفتاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە کاتی مەشقەکانی هەڵبژاردەی نیوزلەندا، و بڕیاریدا پێدانی پارە بۆ ئەو بەرپرسانەی بەشداربوون لەو دۆسیەیەدا ڕابگرێت.