خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- پێش دەسپێکردنی خولى ئەستێرەکانی عێراق، سەرجەم یانەكانی کوردستان یە تایبەتی ئەوانەى لە خولى عێڕاق یاریی دەکەن، بەمەبەستى تۆکمە کردن و بەهێزکردنی ئاستی تیپەکانیان بۆ وەرزی تازەى خولى ئەستێرەکانی عێڕاق 2024-2025، یانەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و نەورۆز، چەندین گرێبەستی گرنگیان لەگەڵ ڕاهێنەر و یاریزانان ئەنجام داوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی خولى ئەستێرەکانی عێڕاق، لاپەرەى وەرزشی ڕۆژنامەی خەبات هەندێک لەگرێبەستی ڕاهێنەران ویاریزانانى یانەکان دەخاتەڕوو:
*بەفەرمی جوڤان ڤێرا بووەڕاهێنەری یانەى وەرزشی نەورۆز، بەڵام بڕی گرێبەستەکەى نێوانیان ئاشکرا نەکراوە.
*یانەى زاخۆ بەفەرمی و بۆ وەرزیکی دیکە، گرێبەستی یاریزان سیپان سدیقی بەرگریکارى یانەکەى ڕاگەیاند.
*یانەى نەورۆز یاریزانێکی پیشەگەرى گواستۆتەوە ڕیزی تیپەکەی بۆ ماوەى یەک وەرز, یاریزانەکە ناوی ئەنتریس گۆیە، پێشتر لە یانەى سامتریدیاىى جۆرجی یاری کردووە، لە هەمان کاتدا لە پێناو پتەوکردنی هێڵی هێرشبردن، یانەى نەورۆز گرێبەستێکی یەک وەرزی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەى سلێمانی محەمەد تەقى ئەنجام دا.
دەستەى کارگێری یانەى هەولێر گرێبەستی یاریزان گەیلان لوقمانى نوێکردەوە بۆ وەرزێکی تر، لەهەمان کاتدا کاوە ئیبراهیم وەک ڕاهێنەرى گۆڵپارێزانی یانەى هەولێر دەستنیشانکرا بۆ ماوەى یەک وەرز، هەڵۆ فایەق گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى هەولێر تازەکردەوە.
پێشبینی دەکرێت یاریزانی پیشەگەرى سووری خالید کەردەغلى بەرگریکاری باڵى چەپ لەم هەفتەیەدا پەیوەندی بەیانەى وەرزشی هەولێر بکات، هەروەهایاریزان شێرکۆ کەریم بەپێی سەرچاوەى هەواڵەکان، ناوبراو مانەوەى لە یانەى وەرزشی هەولێر ڕاگەیاندووە.
ئاکۆ عوزێر یاریزانی پیشەگەرى ناوەراستی یانەى وەرزشی دهۆک بەنیازە بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکە تازە بکاتەوە.