سهرهتا وتار پێشبینییەكانی سەرۆك بارزانی لە داستانی خواكوركدا
کاروان محەمەد سینو
لەسەروبەندی تەواو بوونی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئیران و عێراق، رژێمی بەعس پیلانی هەبوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیاری كۆتاپێهێنانی شەڕی نێوان ئیران و عێراق (8/8/1988)، هێڕش بكاتە سەر بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەبەر ئەوەی پاش بڕیاری راگەیاندنی شەڕی (ئیران-عێراق)، بارودۆخێكی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی لەباربوون بۆ رژێمی سەدام رەخسا كە پێی وابوو دەتوانێ پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشمەرگەكانی رێبازی بارزانی بنبڕ بكات.
هەر لەگەڵ پەیدابوونی دەنگۆی كۆتایی پێهێنانی شەڕی نێوان (ئیران-عێراق) لەسەرەتای مانگی ئابی ساڵی 1988، جەنابی سەۆك بارزانی دركی بەوە كردبوو كە لەم بارودۆخەدا(پاش تەواو بوونی شەڕی عێراق-ئیران) سوپای ڕژێمی سەدام حوسێن هەوڵێك دەدات بۆ قەڵاچۆ كردنی هێزی پێشمەرگەی پارتی لە سەرانسەری كودستاندا، هەروەها جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی وەكو قوتابییەكی رێبازی بارزانی ئیرادە و ئیمانی بەوە هەبوو كە بزاڤی رزگاریخوازی كورد و شۆڕشی گوڵان پەیوەندی نییە بە بوون و نەبوونی شەڕ لە نێوان ئیران و عێرق یاخود هەر ئەگەر و فاكتەرێكی دیكە، بەڵكو شۆرشی گوڵان كە درێژەپێدەری شۆڕش ئەیلوولی مەزنە و هەمان ئەرك و ئامانجی هەیە، بۆیە هەر لە سەرەتای مانگی ئابدا جەنابی سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەی (سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی)دا دوایین هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئامادەكردنی بڕیاری راوەستاندی شەڕی نێوان (عێراق-ئیران) و پێشهات و بارودۆخی پاش كۆتایی هاتنی شەڕی (ئیران-عێراق) بۆ ئامادەبوونان شلۆڤەكرد، هەروەها سەرۆك بارزانی پێشبینی ئەوەی كردبوو كە سوپاسی رژێمی سەدام حوسێن پاش وەستانی شەڕی نێوان عێراق و ئیران، لەزووترین كاتدا هێرش دەكاتە سەر ناوچە ڕزگاركراوەكان.
هەروەها جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بانگێشتی كۆمیتەی ناوەنی پارتی كرد بۆ بەستنی كۆبوونەوەی (نائاسایی) لە 11ی تەمووزی 1988 (واتا 3 رۆژ بەر لە جوڵەی سوپای رژێمی سەدام بۆ سەر دەڤەر خواكورك) لەم كۆبوونەوەیەدا جەنابی سەرۆك بارزانی چەندین بڕیار سیاس و عەسكەری و لۆجستی دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێڕشی سوپای عێراق و بەرگری كردن لە بوون و مانی میللەتی كورد و بزوتنەوەی رەزگاریخوازی كوردستان. یەكێك لەو بڕیارانە ئەوەبوو كە پارتی بە بڕیاری سەۆك بارزانی سەركردایەتی عەسكەری خۆی خستە دەڤەری خواكورك و خودی جەنابی سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی كرد. هەروەها سەرۆك بارزانی ڕامان و پێشبینی تایبەتی خۆی هەبوو دەربارەی هێڕشی ڕژێمی سەدام بۆ دەڤەری خواكوڕك و دەرەنجامەکانی.
پێش بینی یەكەم:
لە نیوەی دووەمی ساڵی 1988 هەربە پەیدابوون دەنگۆی ئەوەی كە لەوانەی شەڕی نێوان عێراق و ئیران راوەستێت. لە سەرەتای مانگی ئاب/1988و لە كۆبوونەوەی ئاسای سەركردایەتی بەرەی كوردستانیدا، جەنابی سەرۆك بارزانی بیرو بۆچوون و پێشهات و مەزندەكانی خۆی دەربارەی قۆناغی پاش راوەستانی شەڕی (ئیران-عێراق) بۆ (سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی) شلۆڤە كرد، هەروەها بەرێزیان مەترسی ئەوەی خستەروو كە پاش وەستاندی شەڕی نێوان (ئیران و عێراق) دوورنییە سوپای ڕژێمی سەدام حوسێن هێرشێكی بەرفراوان بكاتە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ لەناو بردنی یەكجارەكی دۆزی كورد.
هەر لەم رووەوە.. رۆژی 11ی تەمووزی 1988 (واتا 3 رۆژ بەر لە جوڵەی سوپای رژێمی سەدام بۆ سەر دەڤەر خواكورك)،سەرۆك بارزانی داوای بەستنی كۆبوونەوەی (نائاسایی) كۆمیتەی ناوەنی پارتی كرد و لەوكۆبوونەوەیەدا بارزانی ئامادەبووانی ئاگادار كردوە لە هەوڵەكانی سوپای ڕژێمی بەعس لە هێڕش كردنە سەر ناوچەئازادكراوەكانی پارتی و لەو كۆبوونەوەیەدا جەنابی سەرۆك بارزانی چەندین بڕیار سیاسی و عەسكەری و لۆجستی دا دەربارەی ئامادەكردنی هێزی پێشمەرگە پارتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێڕشی سوپای عێراق.
پێشبینی دووەم:
هەروەها لە میانەی كۆبوونەوەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵا هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژەكانی كوتایی داستانی خواكورك. سەرۆك بارزانی لە وتارێكی مێژوییداپێشبینی دووەمی خۆی لەو قۆناغەی شەڕی (خواكورك) بۆ پێشمەرگەكانی خستەروو، بەرێزیان ئاشكرای كرد كە: “ئەگەرچی دوژمن (ئیمكانیاتێكی) ئێجگار زۆری لەبەر دەستدایە، بەڵام لە دونیادا شتێك نییە بەناوی (موستەحیل) بە مانای ئەوەی كە (سەركەوتنی پێشمەرگە موستەحیل نییە)، و بەخۆڕاگری گیانفیدایی و دڵسۆزی بێشك پێشمەرگەی پارتی و بارزانی بەسەر سوپای ڕژێمی بەعس و جاشەكان سەردەكەوێت”…. هەر ئەمەشبوو كەروویدا و لە 5/9/1988 موژدەی سەركەوتنی پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە.
پێشبینی سێهەم:
لەهامان ووتاری خۆیدا، سەرۆك بارزانی پێشبینی كرد كە “پاش سەركەوتنی پێشمەرگەی پارتی لە شەڕی خواكوركدا، گۆڕانگاری گەورەی سیاسی لە (عێراق) و ناوچەكەدا روودەدەن”. ئەم پێشبینییە سەرۆك بارزانی لە بەهاری ساڵی1991 هاتدی (واتا دووساڵ پاش سەركەوتن لە داستانی خواكورك)، ئەویش بە ڕاپەرینە مەزنەكی خەڵكی كوردستان و كشانەوەی رژێمی سەدام لە كوردستان و دابین كردنی ناوچەی دژەفڕین (نۆفلای زۆن) لە كوردستان و دواتر روخاندنی رژێمی سەدام حوسێن لە لایەن ئەمریكا و… هتد.
حیكمەت و كاریزما و كەسایەتی سەرۆك بارزانی لەوەدایە كە لەئاشتیدا رێبەرێكی شارەزا و دیپلۆماتكار و سیاسەتمەدار و دووربین و لێزانە، و شارەزایە و لە شەڕدا خەباتكار و شۆڕشگێری بەجەرگ و چاونەترسە، هەروەها خوێنەرێكی بلیمەتی بارودۆخی سیاسی و عەسكەری ئەقلیمی و نێو دەوڵەتییە… سەرەڕای هەموو ئەمانەش جەنابیان پێشمەرگەیەكی دڵسۆزە.
لە36ساڵیادی سەركەوتنی پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی لە داستانی مەزنی (خواكوڕك)دا، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی رێبازی بارزانی، لەسەروویانەوە بارزانی نەمر و شەهیدی هەمیشە زیندوو كاك ئیدریس بارزانی.