وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی ڕادەستكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە وەزارەتی دارایی عێراق، بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ یەكەشممە 21/7/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لەلایەن تیمی هونەریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، ڕەوانەی بەغدا کراوە.