نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی به فه‌رمی پڕۆژه‌ی گرێدانی تۆڕی كاره‌بای عێراق به توركیای كرده‌وه.
پڕۆژه‌كه چه‌ند قۆناغ له‌خۆ ده‌گرێت و له قۆناغی یه‌كه‌مدا وێستگه‌ی جزیره به وێستگه‌ی سیكل له مووسڵ گرێ دراوه.
له 13ی ئایاری ساڵی 2022، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق دوای گفتوگۆیه‌كی درێژ و ره‌زامه‌ندیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ توركیادا واژوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێك له پێداویستییه‌كانی كاره‌بای دابین بكات. به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه رێ به عێراق ده‌درێ تا 300 مێگاوات كاره‌با له توركیا بكڕێت.