سه‌ره‌تا وتار پارتی و كۆنفڕانس و چاوه‌ڕوانییەکانی خەڵکی كوردستان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
وردبوونه‌وه به لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك ته‌نها له سه‌رئاستی كوردستان به‌گشتی به‌ڵكوو وه‌ك حزبێكی سیاسی له سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به متمانه به‌خۆبوون و جه‌ماوه‌ری كوردستان تا به ئێستا زۆرترین ژماره كۆنگره و كۆنفڕانسە كه له هه‌لومه‌رجه سه‌خت و جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه‌ش واتای باوه‌ڕبوونی ته‌واوه به گۆڕانكاری و دیموكراسی، واتا له نێو ئه‌و رووداو و پێشهاتانەدا و به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجه‌كانی رابردوو هه‌میشه به‌هێزتر له رابردوو بۆ داهاتوو خۆی ئاماده ده‌كات.
پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان
به‌و پێیه‌ی پارتی هه‌ڵقوڵاوی نێو ناخی میلله‌تێكی خولیای ئازادی و دیموكراسییه و له‌و پێناوەشدا هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی قورسترین سته‌مكاری و هه‌وڵی قڕكردن بووه‌ته‌وه، بۆیه پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان ته‌واوكاری یه‌كترن و هه‌رگیز له‌یه‌كتر جیا نابنه‌وه، به‌تایبه‌تی به درێژایی 78 ساڵی رابردوو به خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری چه‌ندین قۆناغی سه‌خت و هه‌لومه‌رجی پڕ ئاسته‌نگی تێپه‌ڕاندووه ، كه ئه‌گه‌ر خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی نه‌بووایه، ئه‌سته‌م بوو بتوانێ درێژه به خه‌بات بدات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و قۆناغانه بوونه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و زیاتر به‌هێزبوونی كوردستان.
به‌ستنی كۆنگره و كۆنفڕانس له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌لومه‌رجێكدایه كه ناوچه‌كه و جیهان بەرەو گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت، له هه‌مانكاتیشدا هه‌نگاونانه بۆ گوڕوتین به‌خشین بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و گله‌یی وگازنده و خاڵه لاوازانه و دانانی كه‌سانی شیاو له شوێنی گونجاو، هه‌ڵبه‌ت له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا بۆ باشترین و گونجاوترین بارودۆخ و به‌ره‌وپێشچوون و به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كان كه ده‌ریایه‌ك خوێنمان له پێناویدا به‌خشیوه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه و مێژوویش گه‌واهیده‌ره كه هه‌ر كاتێك پارتی به‌هێز بووه ئه‌وا راسته‌وخۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌هێز بووه و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌دیهاتووه.
پارتی و ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانس
به‌و پێیه‌ی كه پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵقوڵاوی یه‌ك ئامانجن، ئه‌ندام و كادیران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له زاخۆوه تا كه‌ركووك و خانەقین له په‌رۆشیی پێشكه‌وتنی حزبه‌كه‌یان و ئۆڕگانه‌كانیدان، ساڵانێكی زۆریشه به‌هۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عێراقه‌وه ده‌رفه‌تی گۆڕانكاری و هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانسەکان نه‌بووه، بۆیه نه‌توانراوه ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێنێته‌دی، كه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه دڵسۆزان و كه‌سانێكی زۆر به هیوا و ئامانجه‌كانیان له پێناو خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌ن، هه‌ر بۆیه، سازدانی كۆنگره و كۆنفڕانس له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه چه‌ند پارتی له په‌رۆشی جه‌ماوه‌رەكه‌ی و دیموكراسیدایه و هه‌میشه باوه‌ری به نوێبوونه‌وه و كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو هه‌بووه.
پارتی و قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه و جیهان
پارتی، هێزی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له رووی سه‌نگ و پێگه‌وه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یە، له رووی دیپلۆماسی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه كاره‌كته‌رێكی به‌هێز هەم بۆ سه‌قامگیری و ئۆقره‌یی له ناوچه‌كه و هه‌میش بۆ ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئابووری، بۆیه ڕۆڵ و كاریگه‌ریی پارتی حاشاهه‌ڵنه‌گره و نكۆڵی لێ ناكرێت.
پارتی و كۆنفڕانسه نێوخۆییه‌كان په‌یامێكی گرنگه
به‌و پێیه‌ی كه پارتی جگه له ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی حزبه‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی دیکەی له پێشه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یە كه چه‌نده باوه‌ری به بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و دادپەر‌وه‌ری هه‌یه، بوونی ده‌یان كادیری شاره‌زا و به‌خوێنی نوێ و لێهاتوو و تێگه‌یشتوو و هه‌ڵبژاردنیان بۆ نێو ئۆرگانه‌كانی پارتی نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و به‌هێزیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه هه‌موو نیگه‌رانی و گله‌ییه‌كان ناهێڵێت و ده‌بێته باشترین ڕێگه چاره‌سه‌ری، چونكه ڕه‌خنه‌ی بونیاتنه‌ری كادیر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری پارتی به گشت چین و توێژه‌كانه‌وه رژد و له شوێنی خۆیانه، چونكه ئه‌وان خوازیارن كه خه‌ڵكانی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.
پارتی و پێشمه‌رگه و ڕابه‌رێكی كاریزما
خه‌سڵه‌ت و لاپه‌ره‌كانی مێژوو و هۆكاره‌كانی پشت به‌هێز و پێشه‌نگ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه و ڕابه‌رێكی كاریزما ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بووه‌ته سیمبول له نێو تاك به تاكی ئه‌ندام و كادیرانی پارتی، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون، له‌رووی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسی وایانكردووه كه هه‌میشه جه‌ماوه‌ری پارتی به‌متمانه‌وه ڕێزی ته‌واو له بڕیاره‌كانی بگرن، بۆیه بوونی سه‌رۆك بارزانی فاكته‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ره بۆ به‌هێزبوونی پارتی و كوردستان له‌یه‌كاتدا، به‌دڵنیاییه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و ئه‌نجامدانی كۆنگره و كۆنفڕانس ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌رده‌وام خزمه‌تكردنی باشتره به خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه شانی داوه‌ته‌وه بەر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه قورسه‌كان، به‌و پێیه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێك باوه‌ڕی ته‌واوی به گۆڕانكاری و دیموكراسی هه‌بووه و هه‌میشه له نوێبوونه‌وه و به‌هێزبووندا بووه، بۆیه گرنگه و ده‌رفه‌تێكی گونجاوه هه‌مووان به پلانی ورد تێڕوانینه‌كان ئاڵوگۆڕ و له چوارچێوه‌ی كۆنفڕانسدا گۆڕانكاری بکەن تا وزه‌یه‌كی باش به‌خوێن و فیكر و جه‌سته‌ی پارتی ببه‌خشێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر.
گرنگترین هه‌نگاوه‌كان له كۆنفڕانس بریتین له:
یه‌كه‌م: كه‌سی پاڵێوڕاو پێویسته خاوه‌ن ئه‌زموون و له ڕووی مێژوویییه‌وه كوردپه‌ر‌وه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر بێت.
دووه‌م: كه‌سێكی دڵسۆز و خاكه‌ڕا و خزمه‌تگوزار بێت، به‌شێوه‌یه‌ك کە‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی له رووی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە هەبێ و توانای زانستی باشی بۆ رووداو و پێشهاته‌كان هه‌بێت.
سێیه‌م: هه‌رگیز كه‌سێك له پێناو دڵ رازیكردن و به ڕێگه‌ی كه‌سێكی تر هه‌ڵنه‌بژێردرێت، چونكه هۆكاری سه‌ڕه‌كیی دڵ شكان و زیزبوونی ئه‌ندام و كادیرانی پارتیمان بووه.
چواره‌م: زۆر گرنگه كه‌سانێك پاڵێوراو و متمانه‌یان پێبه‌خشرێت كه له رووی كاری رێكخستنی حزبی و خزمه‌تكردنیان قۆناغ به قۆناغ بڕیبێت و كه‌سانی خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی به‌رز له رووی كاری پارتایه‌تی و ده‌ستپاكی و خزمه‌تكردنی نیشتیمانه‌كه‌یان بن.
پێنجه‌م: به ڕەچاوکردنی خزمه‌ت و ماندووبوونی ئه‌ندام و كادیره تێكۆشه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك، تا پارتی و جه‌ماوه‌ركه‌یان هه‌میشه پێشه‌نگ بمێننه‌وه.
شه‌شه‌م: قۆناغی ئێستا ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی پارتی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ گۆڕانكاری له شێوازی كاركردنی پارتی و له پێناو زیاتر چوونه نێو ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و خو نوێكردنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه نوێیه‌كان.
حه‌وته‌م: ده‌ستخستنه سه‌ر هه‌موو كه‌م و كورتییه‌كان و مامه‌ڵه‌یه‌كی كاریگه‌ر وبه‌هێز له سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و چ له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی.
نۆیه‌م: زیاتر به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان له‌نێو داموده‌زگانی حزبی و حكوومه‌ت و ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه به پێی هه‌لومه‌رجی ئێستای پێشكه‌وتنی جیهانیدا بگونجێت .
ده‌یه‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی تاكێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر و دانانی پلانی ستراتیژی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، بۆیه هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه هۆكاربوونه و هۆكار ده‌بن، تاكو بناغه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی به‌رفراوانتر بێت و رۆژ به رۆژیش متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و ئاستی چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانكارییه‌كان و خزمه‌تكردن بێنێته دی.