ئەلفریدۆ پیدۆلا ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، جادۆن سانچۆی باڵی ئینگلیزی چاوەڕێی گواستنەوە دەكات بۆ یانەی یۆڤانتۆس، كە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی تۆپی پێی 2024/2025 لەگەڵ مانچستەر یونایتد گەیشتە ڕێککەوتن.
سانچۆ ئۆفەرەکانی خولەکانی ئینگلتەرا و تورکیای ڕەتکردەوە، چونکە دەیەوێت پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە بکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بەهای بازاڕیش بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.
سانچۆ لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یارمەتی یانەکەی دا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام دوای ناکۆکی لەگەڵ ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەر، بڕیاری جێهێشتنی مانچستەر یونایتدی دا.