ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە کاری ناوبژیوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی تایلۆر لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 کۆتایی پێهاتووە، دوای ئەوەی سەرکردایەتی یارییەکەی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیای کرد.
ناوبژیوان تایلۆر دوای یارییەکە لەلایەن هاندەرانی ئەڵمانیەوە هێرشێکی گەورەی كرایەسەر، یارییەکە ناڕەزایی توندی ئەڵمانیاییەكانی بەخۆیەوە بینی، چونکە پەنالتییەكی درووستی بۆ ئەڵمانەكان هەژمار نەكرد.
ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی پشتڕاستی کردەوە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریدا تایلۆر لەو پاڵەوانێتییە دووربخاتەوە.