مارسێلۆ سالازار، دۆزەرەوەی بەهرەمەندەکانی یانەی نەسر، متمانەی زۆری خۆی دەربڕی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە ڕیزەکانی یانەی نەسڕی سعودی واز دەهێنێت.
لە لێدوانەکانیدا سالازار پشتڕاستی کردەوە و دەڵێت: زۆر دڵنیام کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی نەسر واز لە یاریکردن دەهێنێت، ئەو لێرە زۆر دڵخۆشە، جا چ لە یانەکە بێت یان لە شانشینی سعودیە.
سەلازار زیاتر گوتی: ڕۆناڵدۆ لە نەسر ژینگەیەکی ئایدیاڵی دۆزیەوە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی تۆپی پێ، یانەکەش بەشداری و دەستکەوتەکانی زۆر بەرز دەنرخێنێت نەک تەنها لە ئاستی یاریگادا، بەڵکو بەهۆی کاریگەری ئەرێنی لە دەرەوەی یاریگاش.