خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەندی شێوەکار بەختیار سەعید سەرپەرشتیاریی گروپی هونەری 7 ڕەنگە بەخەباتی گوت: لەدرێژەی چالاكییەكانیدا گروپی هونەری 7 ڕەنگە پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەندی دیاری ڕۆژئاوایی كوردستان (وەلید ئیبراهیم) لە ڕۆژی 10/7/2024 لە شاری سلێمانی دەکاتەوە، پێشانگەکە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر هەمان پێشانگە دەچێتە شاری هەولێر و ڕۆژی 16/7/2024 بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دەكرێتەوە. جێی ئاماژە بۆ کردنە هونەرمەند وەلید ئیبراهیم یەكێكە لەو شێوەكارە كوردانەی كە بە درێژایی ساڵانی ژیانی لە سوریا و كەنداوی عەرەبی، ئێستا لەوڵانی ئەڵمانیا ئەو تەكنیكە كوردییەی فەرامۆش نەكردووە و بە پێچەوانەوە ئەوەی كردۆتە ستایل و ئاشناكردنی بەرهەمەكانی لەو رێگەیەوە توانیوویەی ببێتە یەكێك لەناوە دیارەكانی نێو ئەو بوارە.