خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2024.7.6، بە ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاریی هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و ئەدیب و شاعیر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان و هاوڕێیانی، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە بارەگای لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ نووسەر و شاعیری هاوكارمان (مەسعود پەرێشان) ساز کرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وێژەیی هەولێر، لەژێر ناونیشانی (تەمەنێك لە داهێنان و نووسین) ئەنجامدرابوو، پارێزگاریی هەولێر لە وتارێکدا، وێڕایی پیرۆزبایی، ڕۆڵی مێژوویی و کار و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیر مه‌سعود په‌ریشانی لە نێوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی بەرز نرخاند و ئاماژەی بە هزر و قەڵەمی بە بڕشت و جوانی نووسەردا لە بواری شیعردا، کە لەماوەی تەمەنیدا مرۆڤێکی ئه‌مه‌كداری نیشتیمانه‌كه‌ی بووە، هه‌روه‌ها وەک مامۆستایەک توانیوویەتی چەندین بەرهەم و كتێبی ئەدەبی و شیعری پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات.
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كورته ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی كاری ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری په‌رێشان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره هونه‌رییه‌كانی له ساڵی 1974 تاكو ئێستا نیشانی ئاماده‌بووان دراو چه‌ند هه‌ڤاڵێكی نووسه‌ر قسه‌یان له‌سه‌ر كرد، دواتر چه‌ندین چه‌پكه گوڵێکی وه‌فاداری پێشكه‌شكرا، له نێویاندا چه‌پكه‌گوڵی ڕۆژنامەی خه‌باتیشی له‌لایه‌ن سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه پێدرا.
ماوه بڵێین، شاعیر و نووسەر “مەسعوود پەرێشان” ماوه‌ی 30 ساڵه له‌هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی و خه‌بات كار ده‌كات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌كار، هه‌روه‌ها ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یەكێتی نووسەرانی كورد – لقی هەولێرە و خاوەنی چەندین كتێب و بەرهەمی شیعری و نووسینە.












