دەیڤیدی کوڕی ڕاهێنەری ئیتاڵی ڕیال مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی، کە پۆستی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەکەی بەدەستەوەیە، پێشنیارێکی ڕەتکردەوە بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی كردنی یەکێک لە یانەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، دوای ئەوەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیدارەی یانەی سیڤیلیە هەوڵیدا بۆندێک لەگەڵ کورەكەی ئەنچیلۆتی ئیمزابکات، هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەیڤد ئەنچیلۆتی دەیەوێت سەرۆکایەتی ستافی تەکنیکی یانەکە بکات، بەڵام لە ئێستادا پۆستی دووەمی لە دوای باوکی لە یانەی ڕیال مەدرید بەجێ ناهێڵێت، هاوکات کارلۆ دووپاتی کردووەتەوە کە کوڕەکەی لە یانەی ڕیال مەدرید جێناهێڵێت، بە مەرجێک بەردەوام بێت لە سەرۆکایەتیکردنی تەکنیکی.