ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیامی، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی، دوای بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ لە ئێستادا بە باشترین یانەی جیهان زانی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکان، باشترین تیپ، ڕیال مەدریدە، بەڵام ئەگەر سەیری شێوازی یاریکردن بکەین ئەوە یانەی مان سیتی دەبێت کە گواردیۆلا سەرکردایەتی دەکات،سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، مێسی گوتی: ئەوە پەیوەستە بە هەستەکانم و باری جەستەییم و واقیعەکەم لەگەڵ خۆمدا و بۆ ئەوەی بزانم ئایا دەتوانم ڕکابەری بکەم.