موراد یاکین ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سویسرا لیستی کۆتایی ئاشکرا کرد کە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای “یۆرۆ 2024” دەکات، کە کەمتر لە هەفتەیەک ماوە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، شەگیری هێرشبەری پێشووی یانەی لیڤەرپوول و ئێستای شیکاگۆ و گرانیت ژاکای ئەستێرەی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە پێشەنگی لیستەکەدا دەبن، هەروەها ئیمانوێل ئاکانجی بەرگریکاری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی لە هێڵی بەرگریش بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا دەکات، هەڵبژاردەی سویسرا لە کێبڕکێکانی یۆرۆ لە کۆمەڵەی A یاری دەکات، شانبەشانی ئەڵمانیا، سکۆتلەندا و هەنگاریا.