خوان گاسپارت، سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، یانەی ڕیال مەدریدی ڕکابەرەکەی دوای بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ لە ئاهەنگەکانیدا زیادەڕەوی زۆری كرد، گاسپارتیش بەو شێوەیە وەسفی دەکات کە ئاهەنگەکان وەک ئەوە وایە ئەگەر یانەکە گەیشتبێتە سەر مانگ، تیپی شاهانە بۆ جاری پازدەهەمین ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە، دوای ئەوە یانەکە ئاهەنگێکی تایبەتی ئامادەکرد لە مەدرید بۆ ئەوەی لەگەڵ هەواداران ئاهەنگ بگێڕن، سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا دەڵێت: لەڕاستیدا من ئاهەنگەکەم بینی، بەشێوەیەك ئاهەنگیان گێڕا وەک ئەوەی گەیشتوونەتە سەر مانگ، یان شتێکیان دەستکەوتووە کە لە مێژوودا نەبووە.