ئارکادیۆس میلیک هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، تەنها دوای پێنج خولەک لە دەستپێکی یاریی دۆستانەی نێوان پۆڵەندا و ئۆکرانیا وەک ئامادەکارییەک بۆ یۆرۆی 2024 تووشی پێکانێکی سەخت بوو، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە میلیک تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەشداریکردنی لە یۆرۆدا بوو بە مەحاڵ، پۆڵەندا لە کۆمەڵەیەکدا یاری دەکات کە هۆڵەندا و فەرەنسا و نەمسا لە خۆ دەگرێت.