ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵی لەم دواییانەدا ئاشکرای کرد کە بڕیاری جێهێشتنی یانەی چێڵسی گەورەترین هەڵەیە کە کردوویەتی، بە گوتەی ئەو، بناغەیەکی تۆکمە هەبووە بۆ مانەوە و بەردەوامبوون لە کارکردن لە یانەی چێڵسی، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە وەرزی 2018-2019 ڕاهێنەری یانەی بلوز بوو، دوای کۆتایی هاتنی وەرز بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ئیتاڵیا، ئاماژەی بەوەشکرد، جێهێشتنی چێڵسی گەورەترین هەڵەی من بوو، بنەمایەکی باش هەبوو بۆ ئەوەی لەوێ بمێنمەوە و بەردەوام بم لە کارکردن لە یانەکەدا، لەو ساتەدا هەڵەیەکی گەورەم کرد، ئێمە ناسناوی یۆرۆپا لیگمان بردەوە، پڕۆژەکە نایاب بوو، بەڵام بەداخەوە ، ویستم بگەڕێمەوە بۆ ئیتاڵیا.