خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، بە بەشداری 8 فێرگەی یانەکانی کوردستان، هەینی ڕابردوو چوار یاری لە پاڵەوانێتی فێرگەی یانەکانی تۆپی پێی کوردستان بەرێوەچوو، لەوانە لە یاریگای ئاشتی، هەردوو فێرگەی ئاشتی و باوەنوور ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، فێرگەی ئاشتی توانی سەرکەوێت بەسەر فێرگەی باوەنوور بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام، لە یاری دووەم و لە یاریگای وەرزشی هەولێر، فێرگەی ڕانیە بووە میوانی فێرگەی هەولێر، فێرگەی هەولێر لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بە فێرگەی ڕانیە دۆرا، لە یاری سێیەم و لە یاریگای شێروانە، فێرگەی شێروانە میوانداری فێرگەی بروسکی کرد، فێرگەی شێروانە توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن لە فێرگەی بروسک بباتەوە، لە یاری چوارەم و لە یاریگای فەرماندەیی، هەردوو فێرگەی پێشمەرگەی سلێمانی و فێرگەی پەیام ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکە لە بەرژەوەندی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات و بەم ئەنجامە پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ لە پیشەنگی کۆمەڵەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدا دێت.