یانەی چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ تۆسین ئەدارابیۆی بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئینگلیزی، ماڵپەڕی فەرمی چێڵسی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: چێڵسی بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە تۆسین ئەدارابیۆی بەرگریکاری ناوەڕاست پێش وەرزی 2024-2025 پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە گرێبەستێکی چوار ساڵەی واژۆکرد – لە 1ی تەمموزەوە دەستپێدەکات، كە لە یانەی فولهامەوە هاتووە، لای خۆیەوە تۆسین جۆش و خرۆشی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی چێڵسی دەربڕی، بەو پێیەی ئەمە ساتێکی نایاب و ناوازەیە بۆی، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارمەتیدانی یانەکە بەو ئاراستەیەی کە دەیانەوێت بڕوات.